Accessibility links

ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ فه‌رمی وه‌ک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بیانی ناوزه‌د کرد


سه‌رۆک تڕامپ

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ ده‌مێکدا دێت که‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پێش یه‌که‌م ساڵوه‌گه‌ڕی بڕیاری تڕامپ دێت که‌ ئه‌مه‌ریکای له‌ ڕێکه‌وتنی ناوکی 2015 هێنایه‌ده‌ر.

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕامپ له‌ به‌یانیه‌یه‌کدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مرۆ ئه‌من مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیم بۆ دیاریکردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، که‌ هێزی قودسی ئه‌و سپایه‌ش ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بیانی به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نم. ئه‌و هه‌نگاوه‌ بێ وێنه‌یه‌ که‌ به‌ پێشه‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵێنراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕاستیه‌ نیشانده‌دات که‌ ئێران نه‌ ته‌نیا حکومه‌تێکی تێرۆریسته‌، به‌ڵکو سپای پاسداران چالاکانه‌ له‌ تێرۆریسم، وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری، له‌ دابینکردنی لایه‌نی دارایی به‌شداری ده‌کات و په‌ره‌ به‌ تێرۆریسم ده‌دات. سپای پاسداران که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌تی ئێران بۆ ڕێنوێنی کردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی تێرۆریستی ئه‌و حکومه‌ته‌یه‌."

هه‌روه‌ها تڕامپ ده‌نووسێت: "ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌ی له‌شکری حکومه‌تێکی دیکه‌ وه‌ک ڕێکخراوی تێرۆریستی بیانی ده‌یاری ده‌کات. ئه‌و دیاریکردنه‌ جه‌خت ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ کرداره‌کانی ئێران له‌ بناخه‌ دا له‌ گه‌ڵ کرداره‌کانی حکومه‌ته‌کانی دیکه‌ جیاوازی هه‌یه‌."

هه‌روه‌ها تڕامپ ده‌نوسێت که‌ ئه‌و دیاریکردنه‌ "به‌ باشی مه‌ترسییه‌کانی مامه‌ڵه‌کردن و دابینکردنی پشتیوانی بۆ سپاسی پاسداران ڕوون ده‌کاته‌وه‌."

ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ ده‌مێکدا دێت که‌ ماوه‌یه‌کی که‌می بۆ یه‌که‌م ساڵوه‌گه‌ڕی بڕیاری تڕامپ ماوه‌ کاتێک ئه‌مه‌ریکای له‌ ڕێکه‌وتنی ناوکی 2015 هێنایه‌ده‌ر و گه‌مارۆکانی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌ که‌ ئابووری ئێرانی تووشی دۆخێکی زۆر ناله‌بار کردووه‌.

XS
SM
MD
LG