Accessibility links

ئەمەریکا بە نیازە نزیکەی 40 ملیار دۆلاری دیکە بدات بە ئۆکرانیا


دوو سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە گوتیان دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بە خێرایی 39.8 ملیار دۆلاری دیکە وەکو یارمەتی بۆ ئۆکرانیا تەرخان بکرێت.

ڕەنگە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زوویی تاوەکو ڕۆژی سێشەممە پلانەکە پەسەند بکات کە زۆر لەو بڕە پارەیە زیاترە کە مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای کردبوو بۆ ئۆکرانیا کە 33 ملیار دۆلار بوو. هاوکات ڕابەرانی ئەنجومەنی سیناتیش گوتیان ئامادەن بە خێرایی هەنگاو بنێن.

لە 28 ی مانگی چواردا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد 33 ملیار دۆلاری دیکە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا پەسەند بکەن، لە نێو ئەو پارەیەدا 20 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئۆکرانیا تەرخان دەکرێت.

سەرچاوەکان گوتیان لە پێشنیارە نوێیەکەدا 3.4 ملیار دۆلاری دیکە بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئۆکرانیا زیادکراوە و 3.4 ملیاری دیکە بۆ یارمەتی مرۆیی ئەو وڵاتە زیادکراوە.

دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ئاماژەیان بەوە داوە پشتیوانی لە ڕەوانەکردنی یارمەتی زیاتر دەکەن بۆ ئۆکرانیا و بەخێراییش یارمەتییە داراییە بە پەلەکان پەسەند دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG