وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر خۆی و ستافەکەی لە ستافی جێگرەکەی جیاکردەوە وەکو ڕێوشوێنێکی خۆپاراستن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەککەوتنی کارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆناثان هۆفمان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەوڵدەدەین بیانپارێزین." وتیشی سنوورێک دانراوە بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئێسپەر دەکەن و هەموویان پشکنینیان بۆ دەکرێت.
هۆفمان وتی پشکنینەکان دەریانخستووە تا ئێستا 18 سەربازی سوپای ئەمەریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون، ڕۆژی شەممە 10 کەس بوون و هەفتەی ڕابردووش تەنها 4 توشبوو هەبوو.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز