وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن ئاماژەی بەوەدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لەکاتێکدا جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە بەخێرایی بە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاودەبێتەوە.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن لە بەیاننامەیەکدا وتی نیشانەکانی " سوک " بوون و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوو لە ماڵەکەیدا خۆی کوارەنتین دەکات.
ئۆستن وتی بەتەواوەتی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکەی وەرگرتووە و ژەمی سێیەمیشی وەرگرتووە، ئەوەش وایکردووە " توشبوونەکە بە ڤایرۆسەکە سوکتر بێت وەک لەوەی ئەگەر ڤاکسینم وەرنەگرتایە."
ئۆستن وتی " ڤاکسینەکان کاری خۆیان دەکەن، داوا لە هەمووان دەکەم ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن."
ئۆستن وتی دوایین جار لە 21 ی مانگی دوانزەدا بووە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنی بینیوە، زیاتر لە هەفتەیەک لەوەوپێش هەستی بە نیشانەکان کردووە و لەو بەیانیەدا پشکنینی کردووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.
لە بەیاننامەکەیدا وتی " لەکارەکانی خۆم بەردەوام دەبم و لەڕێی پەیوەندیی ڤیدیۆییشەوە بەشداری لە کۆبوونەوە گرنگەکاندا دەکەم."
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا