Accessibility links

یەکەمین بەش لە یارمەتیە بەرگرییە 200 ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمەریکا گەیشتە ئۆکرانیا


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا ڕایگەیاند یەکەم باری یارمەتیە بەرگرییە 200 ملیۆن دۆلارییەکەی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە.

گەیشتنی یارمەتیە بەرگرییەکەی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا دوابەدوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن هات بۆ ئۆکرانیا، لە سەردانەکەشیدا تاوتوێی نیگەرانیەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کرا سەبارەت بەو دەیان هەزاران سەربازەی ڕووسیا کە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون.

لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا ئەمەریکا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتی بەرگریی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەم جۆرە پشتیوانیانە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە هەوڵیاندا بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خاکی وڵاتەکە دژی دوژمنکارییەکانی ڕووسیا."

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لەسەر یارمەتیەکە سوپاسی ئەمەریکای کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG