ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پلانی جودای تریان ئاماده‌کردووه بۆ زیادکردنی سنووره‌کانی قه‌رزی فیدراڵی دوای ئه‌وه‌ی کونگرێس و کۆشکی سپی شکستیان هێنا له گه‌یشتن به ڕێکه‌تنامه‌یه‌کی هه‌ردوو پارتیـیه‌که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا.
جۆن بۆینه‌ری ڕێبه‌ری پارتی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا داوای له هاوڕی کۆماریـیه‌کانی کرد پـشتیوانی پلانێکی نوێ بکه‌ن که بریتی ده‌بێت له درێژه‌پێدانێکی کاتی به سنووره‌کانی قه‌رز و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.
بۆینه‌ر زووتر گوتبووی که پێی وانییه هه‌ردوو پارتیـیه‌که بگه‌نه رێکه‌وتنێك.
دیمو‌کرات هاری ریدی ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات رێکه‌وتنامه‌یه‌کی مه‌ودا درێژتری گه‌ره‌که بۆ درێژه‌پێدان به سنووره‌کانی قه‌رزی فیدراڵی هاوکات که‌مکردنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار له خه‌رجیـیه‌کان.
سه‌رۆك ئۆبامای دیموکراتی باڵای وڵاته‌که گوتبووی که به‌رنامه‌یه‌کی بۆ قه‌رزه‌کانی گه‌ره‌که که مۆله‌ته‌که‌ی تاکو دوای هه‌ڵبژاردنه‌کای گشتی له ساڵی 2012 دا دڕێژه‌ی پێبدرێت.