هاوکاتی ئه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌تی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی زیادکردنی قه‌رزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ یاسادانه‌ران نزیک ده‌بێته‌وه که بڕیاره بگاته 14.3 تریلیۆن دۆلار، ئه‌نجومه‌نی سینات به ڕێبه‌رایه‌تی دیموکراته‌کان پـێشـبینی ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگدانێـک بۆ پـلانێـک سـازبکرێت که کۆماریـیه‌کان پـشـتگیری لێـده‌که‌ن و تیایدا ده‌خوازرێت قه‌رز زیادبکرێت له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی زۆری بوجه‌ی فیدراڵی.
پـلانه‌که که ناسراوه به" بڕین و دانانی سـنوورێـک بۆ قه‌رزه‌کان و هاوسه‌نگکردن" هه‌روه‌ها ده‌خوازێت کۆنگرس هه‌موارکردنێـکی ده‌سـتوری بکات بۆ بوجه‌یه‌کی فیدراڵی هاوسه‌نگکراو که ده‌بێت له لایه‌ن یاسادانه‌رانی ویلایه‌ته‌کانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت.
به‌رنووسی یاساکه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندکرا، به‌ڵام پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی سینات قبوڵی نه‌که‌ن. سه‌رۆکی زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی سینات هاری ڕید سه‌رزه‌نشتی پـلانه‌که‌ی کرد و ده‌ڵێت لاواز و بێ مانایه، وه سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی داوه ڤیتۆی بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما دانیشـتنێـکی پـرسیار و وه‌ڵام له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆی میریلاندی نزیـک واشنتنی پایته‌خت سـازده‌کات بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به تێڕوانینی بۆ مه‌سه‌له ئابوریـیه‌کان، له‌وانه وتووێژکانی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆماری له‌سه‌ر زیادکردنی ئاستی قه‌رزکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.