ئه‌مڕۆ براک ئۆبامای سه‌رۆکی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ پێنجه‌مین رۆژ له‌گه‌ڵ رابه‌رانی کۆماری و دیموکراته‌کان کۆده‌بێته‌وه بۆ دانوستاندنی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پلانێکی که‌مکردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی بوجه ئه‌وه‌ی به زیادبوونی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵاته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
رابه‌رانی کۆماریه‌کان گوتیان وتووێژه‌کانی دوێنێی کۆشکی سپی له ناکاودا کۆتایی هات به‌وه‌ی که سه‌رۆک ئۆباما به په‌له له کۆبوونه‌وه‌که چووه‌ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی به توندی پێشنیازه‌کانی کۆماریـیه‌کانی ره‌تکرده‌وه په‌یوه‌ست به به‌ده‌ستهێنانی کاتی زیاتر به زیادکردنی ئاستی قه‌رزی مه‌ودای کورت. به‌ڵام یاریده‌دارانی دیموکرات ده‌ڵێن دوای گازه‌ندهی له هه‌ڵوێستی سیاسی و نه‌بوونی سازشکردن ، هه‌ربۆیه سه‌رۆک ئۆباما به زوویی کۆتای به کۆبوونه‌وه‌که هێنا.