بۆڕسه‌کانی جیهان خۆشـحاڵی خۆیان به ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی ناو واشنتن ده‌ربڕی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان له دواکه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی دورده‌خاته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی سه‌همه‌کان له بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئاسیا و زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌وروپاش به‌رزبوونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی کۆنگرێس به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشتن له‌سه‌ر زیادکردنی ئاسـتی قه‌رزه‌کانی حکومه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.
نرخی زێڕ 15 دۆلار هاته خوارێ و بوو به 1612 دۆلار بۆ هه‌ر یه‌ک ئۆنس. زێڕ ئه‌و سـامانه‌یه که سه‌رمایه‌داران په‌نای بۆ ده‌به‌ن کاتێـک نیگه‌رانی له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌بێت، بۆیه هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی زێڕ ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به که‌مبوونی گرژیـیه ئابوریـیه‌کانه‌وه هه‌بێت.
نرخی نه‌وت نزیکه‌ی له سه‌دا 3 زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین زیادبوونه له ماوه‌ی دوو مانگدا. سه‌رمایه‌داران پـێیان وایه ڕێـکه‌وتنه‌که یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئابوری ده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی داواکاری له‌سه‌ر وزه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی.