وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگدان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وه‌ی کۆشکی سپی و به‌رپرسانی کۆنگرس به‌و هیوایه‌ن ڕێگا خۆشبکات بۆ کۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به سه‌ودایه‌ك له‌سه‌ر زیادکرد‌نی توانی قه‌رزی حکومه‌ت.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو دوا کاته بۆ کۆنگرس بۆ زیادکرد‌نی ئاستی قه‌رز بۆ زیاتر له‌وه‌ی له ئێستادا هه‌یه که 14 ترلێۆن و 3 ملیار دۆلاره و بۆ ڕێگاگرتن له دواکه‌وتنی حکومه‌تی فیدراڵی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی.
له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دانووستاندنی چڕوپـڕ ئه‌نجامدرا دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێشتر پێشنیاری کۆماریه‌کان که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندکرا له لایه‌ن کۆنگرسه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ڕابه‌ری کۆماریـیه‌کان له کۆنگرس میچ ماك‌کۆنێڵ به ڕۆژنامه‌وانای گوت " له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته، به‌سه‌ودایه‌ک بۆ زیاکردنی ئاستی قه‌رزو که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی حکومه‌ت".
به‌رپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که هێشتا ڕێکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هاتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له بازاڕی دراودا نیگه‌رانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دواکه‌وتنی حکومه‌ت که شیانی هه‌یه مه‌ترسی بۆ ئابوری لاوازی به‌خۆیه‌وه ده‌بینیت هه‌بێت.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا بازاڕه‌کانی سه‌هم و سه‌نه‌دی ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین زیانی لێ که‌وت که پـێشـتر له ئه‌مساڵدا زیانی وه‌های به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو. هه‌روه‌ها نرخی دۆلاریش هاته خوارێ.