ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێـکه‌وتنێـکی مامناوه‌ندی په‌سه‌ندکرد بۆ زیادکردنی ئاسـتی قه‌رزی وڵاته‌که و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ت بکه‌وێته ئه‌وه‌ی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی دوابکه‌وێت.
شه‌وی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 269 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 161 سه‌وداکه‌ی په‌سه‌ندکرد.
به‌پـێی سه‌وداکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت قه‌رز بکات بۆ دانی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌رێتی بیدات و هه‌روه‌ها خه‌رجیـیه‌کانیش به بڕی 1 ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 سـاڵی داهاتوو که‌م‌ده‌کرێنه‌وه.
به شێویه‌کی گشتی به سـاردوسڕی پـشـتیوانی له سه‌وداکه کرا. ژماره‌یه‌ک له کۆنه‌پارێزان ده‌ڵێن خه‌رجیـیه‌کان به پـێی پـێویست که‌م ناکرێنه‌وه و لیبراڵه‌کانیش گله‌یی ده‌که‌ن وده‌ڵێن که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان زۆره و هه‌روه‌ها سه‌وداکه باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زیاد ناکات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆربه‌ی یاسادانه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و ڕێکه‌وتنه باشتره له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی دوابکه‌وێت.
ئه‌نجومه‌نی سینات به نیازه ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات. ڕێبه‌رانی هه‌ردوو پارت پـێشـبینی ده‌که‌ن په‌سه‌ندبکرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو له‌وێش په‌سه‌ندکرا ئه‌وا ده‌چێته به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی واژووی بکات.