سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته ڕێکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کونگرێس به چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ندی بۆ زیادکردنی ئاستی قه‌رزی وڵاته‌که‌و ڕێگاگرتن له داواکه‌وتنی حکومه‌تی فیدراڵی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی.
به‌ڕێز ئۆباما له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌دا بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له کۆشکی سپی که ڕێکه‌وتنه پێشنیارکراوه‌که بڕی ترلێۆنێك دۆلار له خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت بۆ ماوه‌ی ده ساڵانی داهاتوو که‌مده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی کۆنگرێس له هه‌ردوو پارتیـیه‌که پێکده‌هێنرێت بۆ تاووتوێکردنی شیانی که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتر.
و گوتیشی ده‌سته‌که هه‌موو بژاره‌کان تاوو‌توێده‌که‌ن که بریتیه له زیاکردنی باج و که‌مکردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌کانی یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كMedicare و یاخۆد یارمه‌تی چاودێری پزیشکی.
به‌ڵام هێشتا ماوه‌ته‌وه کونگرێس ئه‌و رێکه‌وتنه په‌سه‌ند بکات. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ئه‌نجومه‌نی سیناتی به زۆرینه دیمو‌کرات په‌سه‌ند بکرێت به‌ڵام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به زۆرینه که‌ماری دووچاری ناڕه‌زایی بێته‌وه .
و ڕه‌نگه له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت. ڕێبه‌رانی کونگرێس له هه‌ردوو پارتیـیه‌که ده‌ڵێن له‌و باوڕه‌دان ژماره‌ی پێویستی ده‌نگی بۆ بدرێت بۆ په‌سه‌ند کردنی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که به بڕی 14.3 ترلێون دۆلار ئاستی قه‌زه‌کان زیاد ده‌کات.
سه‌رۆك ئۆباما ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی ناودێرکرد بۆ خۆلادان له دواکه‌وتن له دانی قه‌رزه‌کان له‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاوی باش ده‌نرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بودجه.
سه‌رۆك گوتیشی داواکه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان کاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ئابوری ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت.