دوای ئه‌وه‌ی دادگایێک له ولایه‌تی مێزۆری، ئه‌فسه‌رێکی پێشووی پۆلیسی به هۆی ته‌قه کردن و کۆشتنی پیاوێکی ڕه‌ش‌پێست له ساڵی 2011 به تاوانبار نه‌ناسی، به سه‌دان که‌س ڕژانه شه‌قامه‌کانی شاری سنت‌لوئیس و به‌یانی شه‌ممه، چه‌ند پێکدادانێکیش له نێوان ناڕازیان و هێزه‌کانی پۆلیس ڕوویداوه.
خۆپیشانده‌ران به به‌رد شیشه‌کانی ماڵی شاره‌داریان شکاند و پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسک ڕێژی به‌کار هێنا. ده‌گۆترێت دوای چه‌ند کاتژمێرێک پێکدادان، سه‌ر له به‌یانی شه‌ممه به کاتی خۆجێیی ڕه‌وشه‌که له ناوه‌ندی شاری سنت‌لوئیس ئه‌هوه‌ن بوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2011، جەیسۆن ستاکلی، ئه‌فسه‌ری سپی پێستی پۆلیس له ڤیدیۆیێک که دواتر بڵاو بوه‌وه دوای هه‌وڵێکی بێ‌ئامانج بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئانتۆنی لامار سمیت، پیاوێکی ڕه‌ش پێست، به ئۆتۆمبیلی پۆلیس که‌وته شوێنی و دوای ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی ئاغای سمیت به 5 فیشک کۆشتی.
دادوه‌ره‌کان له دادگای لامارا سمیتیان به‌وه تاوانبار کرد که به هۆی گۆێنه‌دان به فه‌رمانی پۆلیس بوه‌ته هۆی ئاڵوزی ڕه‌وشه‌که. ستاکلی ئه‌فسه‌ری پێشووش له دادگادا گوتی دوای وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌که‌ی ئاغای سمیت گۆمانیکردوه ئه‌و کابرایه ویستوویه‌تی چه‌کی لێ بکێشێت بۆیه ته‌قه‌ی لێکردوه.
بڕیاری دادگای سنت‌لوئیس که کۆشتنی ئه‌م کابرایه‌ی به کۆشتنی به ئانقه‌ست نه‌زانیوه بوه هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن به پێی ڤیدیۆی بڵاوکراوه‌ی ئۆتۆمبیلی پۆلیسه‌که، ئه‌فسه‌ره‌که له کاتی شوێن که‌وتنی کابرا ڕه‌شه‌که ده‌قیژێنێت، "من ئه‌م کابرا ده‌کۆژم." ستاکلی دوای ئه‌م ڕووداوه له پۆلیس ده‌رکرا و دواتریش ماڵی گواسته‌وه تێگزاس.