ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە دەنگدانێکدا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارێکیان پەسەند کرد تیایدا سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ دەکات سەبارەت بە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
جێی ئاماژەیە 354 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی پڕۆژە بڕیارەکە دەنگیانگدا و لەبەرامبەردا تەنها 60 ئەندام دژایەتیان کرد، لەم دەنگدانەدا دەیان ئەندامی کۆمارییەکانیش دەنگیان خستە پاڵ دەنگی دیموکراتەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی وتی کۆبوونەوەکەی نێوان ڕابەرانی دیموکراتەکان لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا لە کۆشکی سپی بە کورتی بڕایەوە دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ " زۆر توڕە بووە " لە دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز