بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا کوژرانی چوار سەرکردەی باڵای تری داعشیان پشتڕاستکردەوە لە هێرشە ئاسمانییەکەی یانزەی مانگی حەوتدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە بووە هۆی کوژرانی باڵاترین سەرکردەی گروپە تیرۆریستیەکە.
هێرشە ئاسمانیەکە دەستەی بەڕێوبەرایەتی داعشی کردە ئامانج لە هەرێمی کونار کە سنوری پاکستانە و لە ئەنجامدا ئەبو سەیدی سەرکردەی داعش لە هەرێمی خوراسان کوژراوە.
بەیاننامەیەکی سەربازی ئەمەریکا لیستی ناو و پلەی چوار تیرۆریستەکەی بڵاوکردەوە کە هەموویان سەرکردە و ڕاوێژکاری داعش بوون و شێخ زیاوڵلا و مولاوی حوبەیب و حاجی شیروڵا و ئەسەدووڵلا لە لیستی ناوەکاندا بوون.
دوای هێرشەکە لەو کاتەدا ئەمەریکا توانی کوژرانی سەید پشتڕاست بکاتەوە بەڵام یەکسەر نەیتوانی وردەکاری لەسەر کوژرانی سەرکردەکانی تر دەستبکەوێت.
سەرچاوە/ VOA