Accessibility links

ئەمەریکا سەرکۆنەی هاویشتنی موشەکەکان دەکات لەلایەن حوثییەکانەوە بە ئاڕاستەی ڕیاز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرکۆنەی حوثییەکانی یەمەنی کرد لەسەر ئەوەی موشەکی باڵیستیکی بە ئاڕاستەی ڕیاز دەهاوێژن و جەختی لە پشتیوانی ئەمەریکا کردەوە بۆ سعودیە لە بەرگریکردن لە سنوورەکانی.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند " ئەمەریکا سەرکۆنەی هاویشتنی موشەکەکان دەکات لەلایەن حوثییەکانەوە بە ئاڕاستەی ڕیاز، لەم جۆرە کارانە ململانێکانی یەمەن قوڵتر دەکەنەوە."

وتیشی " ئەمەریکا بە بەهێزیەوە پشتیوانی لە سعودیە دەکات لە بەرگریکردن لە سنوورەکانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکان."

جێی ئاماژەیە هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە توانییان بەرپەرچی دوو موشەکی باڵیستیکی بدەنەوە کە لەلایەن حوثییەکانی یەمەنەوە هاوێژران بە ئاڕاستەی ڕیاز، ئەمەش لە نوێترین هێرشە موشەکییەکانی حوثییەکان بۆ سەر سعودیە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG