جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤیدانت پاتێل ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەوەی ئێران پلان دادەنێت بۆ گەیاندنی سەدان موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا. وتیشی ئەو جۆرە هەنگاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.
ڕۆژی هەینی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی هەواڵگری ئەوروپاییەوە بڵاویکردەوە دەیان سەربازی ڕووسیایی لە ئێران مەشقییان پێدەکرێت لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمی موشەکی باڵیستیکی مەودا نزیکی فەتح – 360 ی دروستکراوی ئێرانی.
سەرچاوەکان وتیشییان بەمزووانە ئێران سەدان موشەکی باڵیستیکی دەنێرێت بۆ ڕووسیا تاوەکو مۆسکۆ لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکان لەسەر پلانی ئێران بۆ ڕەوانەکردنی سەدان موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا
