Accessibility links

فەرماندەیەکی ئەمەریکا دەڵیت هەوڵی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بەرەنگاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک بن


ژێنرالی مورینز فرەنک مەک کینزی، فەرماندەی باڵای لەشکری ئەمەریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتی لێدوان بۆ پەیامنێران، هەینی ٢١ی مانگی ٥ی ٢٠٢١
ژێنرالی مورینز فرەنک مەک کینزی، فەرماندەی باڵای لەشکری ئەمەریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتی لێدوان بۆ پەیامنێران، هەینی ٢١ی مانگی ٥ی ٢٠٢١

مانگێک دوای ئەوەی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراق کردە ئامانج، فەرماندە باڵای ئەمەریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت دۆزینەوەی ڕێگاکانی باشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە کاری هەرە سەرەکییە.

ژێنراڵی مورینز، فرانک مەک کینزی بە پەیامنێرانی گوت کە بەکارهێنانی فرۆکەکانی بێفڕۆکەوان لە لایەن ملیشاکانی بە پشتیوانی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا لە زیادبووندا دەبن.

ئەو فرۆکەبێفڕۆکەوانانە کە هەرازانن و کرینیان هاسانە، گەلێک جاران دۆزینەوەیان سەخت و بەرەنگاربوونەوەیان گرفتی هەیە. مەک کینزی گوتی ئەمەریکا دەبێت بۆ بەرەنگاری بە کارهێنانیان لە لایەن دوژمنانی ئەمەریکاوە لە خۆرهەلات ناوەڕاست و شوێنی تردا ریگایان بۆ بدۆزێتەوە.

لە نیوەی مانگی ٤ی زاینی، فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هیزەکانی هاوپەیمانان بە پێشەنگی ئەمەریکای لە نزیک فرۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانجە و بوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە و زیانی بە بینایەک گەیاند، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

کەس بەپرسایەتی بۆ ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە. ئەمەریکا بۆ هێرشەکانی پێشوو تاوانە دەخاتە سەر ئەو تاقمە میلیشیایانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات.

بە گشتی هێرشەکان بۆ سەر سەربازانی هاوپەیمانان لە وەتا فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا قاسم سولەیمانی، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشت گەلێک جاران روویداوە.

XS
SM
MD
LG