Accessibility links

پەمپیۆ: ژمارەیەک هاوڵاتی ئەمەریکی لەنێو کوژراوەکانی هێرشەکانی سریلانکادان

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی " ژمارەیەک هاوڵاتی ئەمەریکی لەنێو کوژراوەکاندا بوون " کە بەهۆی زنجیرەیەک لە تەقینەوەوە لە سریلانکا کوژران و تەقینەوەکانیش بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 200 کەس و برینداربوونی بەلایەنی کەمەوە 450 کەسی دیکە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و وتی " ئەمەریکا لەگەڵ حکومەت و گەلی سریلانکادایە بۆ ڕەوانەکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەون و گەمژانەیە بۆ بەردەم یاسا."

لەلایەکی دیکەوە لە کۆپنهاگن وەزیری دەرەوەی دانیماڕک وتی سێ هاوڵاتی دانیماڕکی لەنێو کوژراوەکانی تەقینەوەکانی سریلانکادا بوون.

هەروەها ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس لە زاری وەزارەتی دەرەوەی سریلانکاوە بڵاویکردەوە سێ بەڕیتانی و دوو کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و بەڕیتانی بوون لەنێو ئەو 200 کوژراوەدا بوون کە بەهۆی هێرشەکانی سریلانکاوە بوونە قوربانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG