ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی باراك ئۆباما به‌نیازه سه‌رۆکی ده‌زگای ناوه‌ندی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا ناسراو به CIA لیۆن پانێتا بۆ پۆستی وه‌زیری ئایندهی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کاندید بکات.
ڕاپۆرته‌کان له زاری ده‌سه‌ڵادارانی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ڵێن بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما ژه‌نه‌ڕاڵی سوپا و فه‌رمانده‌ی ئه‌رکه له‌شکریـیه‌کانی ئه‌فغانستان ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س له جێگه‌ی به‌ڕێز پانێتا دابنێت.
هاوکات پێشبینی ده‌کرێت دیپـلۆماتکاری دێرینی ئه‌مه‌ریکایی ڕایان کرۆکه‌ر بکرێت به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له کابول.
بڕیاره سبه‌یی به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م گۆڕانکاریانه بخاته ڕوو. پاشان ده‌بێت سینات ئه‌م پۆستانه پشت ڕاست بکاته‌وه.