Accessibility links

ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەمەریکا هەوڵی گۆڕینی ناوی جادەی بەردەم باڵیۆزخانەی چین دەدەن


ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەمەریکا پـیشنیاریانکردووە جادەی بەردەم باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ ناوی ئەو پـزیشکە چینیەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد و بەهۆیەوە دووچاری سەرکوتکردن بوو و دواتر لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشیـیەکە گیانی لەدەست دا.

لی ون‌لیانگی تەمەن 34 ساڵ، پـزیشکی چاو بوو و لە کۆتایی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو هوشداری دا کە لە شاری ووهان ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە ، بەڵام پـۆلیسی چینی دەستگیریکرد بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پـرۆپاگەندە، بەڵام لە مانگی دووی ئەمساڵ بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیـیەکە گیانی لەدەست دا، ئەمەش ناڕەزایـیەکی زۆری لێکەوتەوە و بوو بە قارەمانێکی نیشتمانی.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن ناوی جادەی ئنتەرناشناڵ پـلەیس International Place بگۆڕدرێت بۆ لی ون‌لیانگ پلازاLi Wenliang Plaza ، ئەمەش بێگومان توڕەیی دەسەڵاتدارانی چینی لێدەکەوێتەوە.

سیناتۆر تۆم کۆتۆن Tom Cotton کە ناسراوە بەوەی بەرامبەر چین توندە، گوتی"کاردەکەین بۆ ئەوەی ناوی لی ون‌لیانگ هەرگیز بیرنەچێتەوە، ئەویش بە دانانی ناوەکەی لە بەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کە بەرپـرسە لە مەرگی ئەو خەڵکە، بەڵام لی ون‌لیانگ هەوڵی دەدا ئەوە ڕوونەدات."

لە ساڵی 2014 ش ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس پـێشنیاریانکرد ناوی جادەکە بگۆڕدرێت بۆ ناوی لیو چیاوبو، ئەوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بردەوە وە لەسەر ڕەخنەکانی لە دەسەڵاتدارانی چین زیندانی کرا.

بەڵام دواتر ئەنجومەنی نوێنەران پـرۆژە بڕیارەکەی ڕەتکردەوە پاش ئەوەی ئەوەی براک ئۆباما سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا گوتی ئەگەر پەسەندبکرێت ڕایدەگرێت بۆ ئەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات تێکنەچن.

XS
SM
MD
LG