Accessibility links

چین بەشداری لە مانۆڕێـکی دەریایی دەکات کە ئەمەریکا ڕێبەرایەتی دەکات


گەورە فەرماندەیەکی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت چین بەشداری لە مانۆڕێـکی لەشکری دەکات کە ئەمەریکا ڕێبەرایەتی دەکات، ئەمەش سەرەڕای ناکۆکیـیەکانی نێوان واشنتن و بەیژین لە بارەی دەریای باشوری چینەوە.

جێگری ئەدمیراڵ جۆزێف ئاوکۆین فەرماندەی گەلە کەشتی حەوتەمی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی لە شەنگهای چین بە پەیامنێرانی گوت چەند مانگی داهاتوو "هێزی دەریایی لەشکری ڕزگاری گەلی چین" بەشداری دەکات لە گرنگترین مانۆڕی دەریایی کە هەتا ئێستا پـێکەوە ئەنجامی دەدەین.

گوتیشی ئەم جۆرە مانۆڕانە یارمەتی دەدەن لەوەی باشتر ئاشنابن بە تواناکانی خۆیان بۆ کارکردن پـێکەوە و هەروەها بتوانن لە کاتی پـێویستدا یارمەتی یەکتر بدەن، بە تایبەتی لە بواری یارمەتی مرۆریی و بە هاناچوونی یەکتر لە کاتی ڕوودانی کارەساتدا.

جۆزێف ئاوکۆین ئەم لێدوانەی دا پاش ئەوەی کەشتی جەنگی ئەمەریکایی USS Blue Ridge گەیشتە بەندەرێـکی بازرگانی لە شەنگهای، ئەمەش چەند ڕۆژێـک پاش ئەوەی چین ڕێگەی نەدابوو هەمان کەشتی لە بەندەرێـکی هۆنگ‌کۆنگ بوەستێت.

XS
SM
MD
LG