گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و پـلانه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له ئوسـترالیا به مه‌به‌سـتی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی چین له هه‌رێمه‌که‌دا نیـیه.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خانم میشێل فلورنۆی بریکاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و به هاوتا چینیـیه‌کانی گوتووه ئه‌م هه‌نگاوه له ڕاسـتیدا له به‌رامبه‌ر چیندا نیـیه.
خانم فلورنۆی دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌یژین له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی چینی کۆبووه‌وه به مه‌به‌سـتی یه‌که‌م وتووێژی ئاست به‌رز له‌وه‌تای سه‌رۆک باراک ئۆباما له مانگی یازده‌وه پـلانه‌کانی ڕاگه‌یاند بۆ بڵاوه‌کردنی نزیکه‌ی 2500 سه‌ربازی مارینز له ئوسـترالیا.
به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی ڕێـکه‌وتنه‌که یارمه‌تی ده‌دات له ڕاگرتنی باری ئاسایش له ناوچه‌ی ئاسـیا- پاسیفیک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ندێـک پـێـیان وایه ئه‌م کاره هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر پـتربوونی هێزی له‌شـکری چینه.
چین لای خۆیه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به کارێـکی ناگونجاو ناوزه‌دکرد و ده‌ڵێت بڕیاری له‌و جۆره پـێویسته یه‌که‌م جار له نێو کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وتووێژی له‌سه‌ر بکرێت.