Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە چین دەکات فشارە سەربازییەکان دژی تایوان ڕابگرێت

ئەمەریکا داوا لە چین دەکات فشارەکانی سەر تایوان ڕابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پەکین مەشقێکی سەربازیی لە دەوروبەری تایوانی دیموکراتخواز دەستپێکرد، لە وەڵامێکدا بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی تایوان ویلیام لای بۆ ئەمەریکا.

وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆیتەرزی وت " داوا لە پەکین دەکەین فشارە سەربازیی و دیبلۆماتی و ئابوورییەکان دژی تایوان ڕابگرێت و لەبری ئەوە گفتوگۆیەکی مانادار لەگەڵ تایواندا دەستپێبکات."

وەزارەتەکە وتیشی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی مەشقەکان لە نزیکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG