Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا داوادەکات سنوورێک بۆ پـێشبڕکێی چەک دابنرێت


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە شێویەکی ناڕاستەوخۆ پـێشنیاریکردووە پـێکەوە لەگەڵ سەرۆکی چین و سەرۆکی ڕووسیا وتووێژبکەن لەبارەی چۆنیەتی ڕاگرتنی پـێشبڕکێی چەکی نێوان زلهێزەکان.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"من دڵنیام لە ئایندە ڕۆژێک دێت سەرۆک شی و من لەگەڵ سەرۆک پـوتن دەستدەکەین بە وتووێژکردن سەبارەت بە ڕاگرتنێکی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی بووەتە پـێشبڕکێـیەکی گەورەی بێ کۆنترۆڵی چەک. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەمساڵدا 716 ملیار دۆلاری خەرجکردووە. کارێکی شێتانەیە!"

لە نووسینێکی دیکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ هاوتا چینیـیەکەی کردووە و دەڵێت زۆر بەهێزە و پـێکەوە دەتوانن گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەن.

دەڵێت"سەرۆک شی و من پەیوەندیەکی زۆر بەهێز و تایبەتیمان هەیە. ئەو و من تەنیا دوو کەسین کە دەتوانین گۆڕانکاری ئێجگار گەورە و زۆر باش لە نێوان هەردوو وڵاتی مەزن ئەنجام بدەین لە بازرگانی و زۆر لەوە زیاتر. چارەسەریـیەک بۆ کۆریای باکور شتێکی گەورەیە بۆ چین و هەموو لایەک!"

ئەم لێدوانانەی سەرۆک ترامپ لە بارەی چین، پاش دوو ڕۆژ دێن لەوەی لە ئەنجامی وتووێژەکانی لەگەڵ سەرۆکی چین لە ئەرجەنتین، قایلبوو بە ڕاگرتنی هەڕەشەی سەپاندنی گومرگ بە ڕێژەی 25% بەسەر کاڵا چینیـیەکان کە دەگاتە 200 ملیار دۆلار. بەمەش ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەوەی بە ڕێژەی 10% گومرگ بخاتە سەر کاڵا چینیـیەکان.

XS
SM
MD
LG