کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و جودابیره نابینایـیه چینیـیهی له ماڵه دهسـتبهسهرکراوهکهی خۆی بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له په‌کین هه‌ڵهات، باڵیۆزخانه‌که‌ی جێـهێشـتووه بۆ وه‌رگرتنی پـێداویستی ته‌ندروسـتی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا گوتی حکومه‌تی چین قایل بووه چێن گوانگچێنگ بۆ شوێنێـکی پارێزراو له ناو چیندا بگوێزێته‌وه. گوتیشی چێن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌مه‌ریکا نه‌کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌و خۆشـحاڵه به‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ئاسانکاریـیان بۆ مانه‌وه‌ی چێن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا کردووه و هه‌روه‌ها بۆ جێهشتنیشی به شێوه‌یه‌ک که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی خۆی و به‌هاکانی ئێمه‌ی لێـکه‌وته‌وه.
خانم هێله‌ری کلنتن به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی له په‌کینی پایته‌ختی چینه به مه‌به‌سـتی سـازدانی وتووێژی ئاسـت به‌رز سه‌باره‌ت به ئاسایش و ئابوری له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا.
پـێشتر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی چین (ژینوا) ڕایگه‌یاند که‌وا چێن گوانگچێنگ به خواستی خۆی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای جێهێشتووه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له‌وێ به‌سه‌ربرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد داوای لێبوردن بکات بۆ داڵده‌دانی چێن و به ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ناماقوڵی له کاروباری چین ناوبرد. گوتیشی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا زامنی بکات که جارێـکی دیکه جودابیری دیکه ناگرێته خۆی.
له وتارێـکی پارتی کۆمۆنیستی چیندا له گڵۆبڵ تایمز هاتووه ئه‌م ڕووداوه‌ی چێن کاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریکادا نابێت.