هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵی دڵنیاکردنه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی ئاسیادایه که یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌نه سه‌ودایه‌ک بۆ ڕێگاگرتن له‌وه‌ی ئه‌مه‌یکا شکست بهێنێت له‌و وابه‌سته داراییانه‌ی که هه‌یه‌تی.
خانم کلنتن گوتیشی دڵنیایه له‌وه‌ی کۆنگرێس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کار ده‌کات بۆ هێنانه ئارای پلانێک بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دارایی ئه‌مه‌ریکا.
کاربه‌ده‌ستان ئه‌م تێبینییانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایان بڵاو کرده‌وه به‌ر له گوتاره‌که‌ی که له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی کارداری ئاسیا له هۆنگ کۆنگ پێشکه‌شی کرد.
دوابه‌دوای گوتاره‌که‌ی خانم کلنتن سه‌ردانی شینگژینی کرد له چێن بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دای بینه‌گۆ ڕاوێژکاری ئه‌و هه‌رێمه‌ی چین. وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له وتووێژه‌کاندا باس له شیانه‌کانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی شه‌ش لایه‌نه له‌سه‌ر ئاینده‌ی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی کۆریای باکوری و هه‌روه‌هاش ئه‌و مشتومڕه‌ی له واشنتن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕێگادان به وه‌رگرتنی قه‌رزی نوێ.