گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چین ئاڕاسته‌ی خۆی له به‌هێزکردنی توانا له‌شـکریـیه زه‌مینیـیه‌کانی گۆڕیوه بۆ سه‌نگی خستنه سه‌ر فراوانکردنی هه‌ردوو هێزی ده‌ریایی و ئاسـمانی.
ئه‌دمیراڵ مایکڵ مۆڵن، سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به سه‌ربازانی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکای له کۆریای باشور گوت چین به‌ره‌وپـێشـچوونێـکی باشی به‌ده‌سـتهێناوه له چه‌ک و ئامێره‌کانی وه‌ک سه‌ته‌لایت و فڕۆکه و موشه‌کی دژه که‌شـتی و پـلانی کۆمه‌ڵه که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگر.
گوتیشی ئه‌و جاران خوازیار بوو بزانێت ئه‌وان چی ده‌که‌ن به‌ڵام ئێسـتا نیگه‌ران بووه.
به‌ڕێز مۆڵن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی هه‌موو وڵاتێـک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌ره به توانا له‌شـکریـیه‌کانی بدات، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چیندا بکات سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی. گوتیشی گرنگه په‌یوه‌ندیـیه له‌شـکریـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سـتپـێبکاته‌وه.