ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا هاری ڕید و شانده‌یه‌کی یاوه‌ری که بریتین له 9 سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی له به‌یژین له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆک ژی ژانپنگ و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی چین واو بانگۆ کۆبوونه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌که گه‌وره‌ترین شـانده‌ی سیناتی ئه‌مه‌ریکایـیه که تاوه‌کو ئێسـتا سه‌ردانی چینیان کردبێت و وه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت وتووێژه‌کان جه‌خت بکه‌نه‌وه سه‌ر کێشه سه‌خته‌کانی ئابوری و سه‌رکوتکردنی چین بۆ جوداخوازان، که بریتیـیه له ده‌سـتگیرکردنی ده‌یه‌ها پارێزه‌ر و چالاکوانان که یه‌کێـکیان هونه‌رمه‌ند ئه‌ی ویویه له هه‌فته‌کانی دوایـیدا.