ڕابه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین به‌ڵێنی دیالۆگ و هاوکاریکردنیان دا له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌یان له کۆریای باشور.
ئه‌مڕۆ چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له دهسـپێـکی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 وڵاته ئابوریـیه پته‌وه‌کانی جیهان ناسراو به G20 ئه‌وه‌ی تیایدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ناکۆکیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و وت‌ووێژیان سـازدا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌ردوو وڵات خه‌ریکه پـێشـکه‌وتن له ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان به‌ده‌سـتبهێنن. به‌ڕێز هو گوتی چین ئاماده‌یه هاوکاری ئه‌مه‌ریکا بکات بۆ سـازدانی وتووێژ و په‌ره‌دان به هاوکاریـیه‌کان، به‌ڵام له پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کان که‌سیان لێـدوانیان سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌که نه‌دا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چین به‌های دراوه‌که‌ی به نزم ڕاده‌گرێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی قازانج له بواری بازرگانیدا.