سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا(سێنتکام) ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی هێزەکانی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانی بە ئامانجییان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامداوە و تێیدا وەسیم تەحسین بەیرەقدارییان کوشتووە کە کارئاسانیکەرێکی باڵای سەرکردایەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراس ئەلدین بووە کە سەر بە ئەلقاعیدەیە.
سەرکردایەتییەکە وتی هێرشە ئاسمانییەکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بۆ تێکدان و کەمکردنەوەی تواناکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان، خۆڕێکخستن و ئەنجامدانی هێرش دژی هاووڵاتیانی سڤیل، سەربازانی ئەمەریکا، هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەشدا.
فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ مایکڵ ئێریک کوڕێلا وتی " ماندوونەناسانە بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر، لە پێناو پاراستنی وڵاتمان و هاوپەیمان و هاوبەشەکانماندا."