Accessibility links

کۆماریـیەکانی خوازیاری سەرۆکایەتین جارێـکی دیکە لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆندا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


کەسایەتیـیە کۆماریـیەکانی خوازیارن ببنە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سـاڵی 2016 ی ئەمەریکا، شەوی چوارشەممە جارێـکی دیکە بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەلەفیزیۆنی دەکەنەوە.

کەناڵی CNN بەرنامەکە ڕێکدەخات کە ماوەکەی 3 کاژمێر دەبێت و لە پەرتوکخانەی ڕۆناڵد ڕێگنی سەرۆکایەتی لە شـاری سیمی ڤالی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت. کەسایەتیـیەکانی تیایدا بەشداری دەکەن بریتن لە 11 کەس. بەڵام چوار کەسی دیکە هەن کە جەماوەرێتیـیەکی کەمتریان هەیە بە جودا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە پـێش ئەم بەرنامەیە بەشداری دەکەن.

لە ئێسـتا کەسایەتی دەوڵەمەندی ناسراو دۆناڵد ترامپ لە پـێشـەنگی کاندیدەکانی دیکەیە و پشـتیوانیـیەکی زۆری لێدەکرێت، بە دوایدا بێن کارسۆن دێت کە پـزیشکێـکی خانەنشینە و کەسێـکی نوێـیە لە مەیدانی سیاسەتدا.

XS
SM
MD
LG