ده‌سه‌ڵاتدارانی هێڵه‌کانی ئاسـمانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن دوابه‌دوای پـیلانی ناردنی بۆمبه‌کان بۆ ئه‌مه‌ریکا له ڕێی پـۆسته‌وه ڕێوشوێنی توندتری ئاسایشیـیان له تێـکڕای فڕۆکه‌خانه‌کانیان گرتۆته‌به‌ر.
کۆمیته‌ی ئاسایشی هێڵه‌کانی ئاسـمانی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان هه‌روه‌ها سیسته‌می پـشـکنینی باره‌کانیان باشـتر کردووه.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن پـێده‌چێت دوو به‌سـته‌ی پـۆستی که به‌ره‌و کنیشتی جوله‌که‌کان له ئه‌مه‌ریکا له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌وانه‌کرابوون بۆ ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆکه نێردرابێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن به دوای دروسـتکه‌ری بۆمبه‌که ده‌گه‌ڕێن که به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی به ئیبراهیم حه‌سه‌ن ئه‌لئه‌سیری سه‌ر به لقی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن ناساندویانه.
ڕاوێژکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر جۆن برێنه‌ن ده‌ڵێت شـێکه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن دروسـتکه‌ری بۆمبه‌که له‌م پـیلانه هه‌روه‌ها ئامێری ته‌قینه‌وه پـوچه‌ڵکراوه‌که‌ی ڕۆژی کرسـمسی له فڕۆکه‌ی ئاسمانی به‌ره‌و دیترۆیتیش دروسـتکردبێت.