Accessibility links

چین ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە چینگدو دادەخات


کاربەدەستانی ڕێکخراوەکە وتیان بەرپرسانی چین داوایان لە ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە باشووری ڕۆژئاوای چینگدو کردووە ئەرکەکانیان ڕابگرن.

ژووری بازرگانی چینگدو ئەندامەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە بەپێی یاسا و ڕێکارەکانی چین دەبێت ئەرکەکانیان ڕابگرن و " چیتر هیچ چالاکیەک بە ناوی ژووری بازرگانی باشووری ڕۆژئاوای چینەوە " ئەنجام نەدەن.

بەیاننامەکە کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە هیچ وردەکارییەکی نەداوە لەسەر هۆکاری ئەوەی بۆچی ژووری بازرگانی باشووری ڕۆژئاوای چین کە پشتیوانی لە چالاکییە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان ئەمەریکا و چین دەکات، داوایان لێکراوە ئەرکەکانیان ڕابگرن.

بەڕێوبەری ژووری بازرگانی باشووری ڕۆژئاوای چین بێنجامین وانگ بە ڕۆیتەرزی وت لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی چین سەبارەت بە تۆمارکردن و ئاڕاستەی داهاتووی ژوورە بازرگانیەکە.

وانگ وتی وەزارەتی کاروباری مەدەنی چین وادەردەکەوێت فەرمانێک جێبەجێ بکات کە تیایدا وڵاتانی دیکە ناچار دەکات تەنها یەک بەرپرسی ژووری بازرگانیان لە چیندا هەبێت.

ژووری بازرگانی چینگدو سەر بە ژووری بازرگانی ئەمەریکا نیە لە چین کە گروپێکی کارە و بنکەی لە چینە و ئۆفیسی لە کۆمەڵێک شاری ئەو وڵاتەدا هەیە.

داخستنی ژووری بازرگانی چینگدو ساڵێک دوای ئەوە دێت چین کونسوڵخانەی ئەمەریکای لە چینگدو داخست وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی کونسوڵخانەی چین لە هیوستنی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG