Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەسەر ئازادی ڕادەربڕین ئاگاهی بە زانکۆیەکی کالیفۆرنیا دەدات

  • VOA News

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت زانکۆی کالیفۆرنیا لە شاری بێرکلی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕێگە بە ئازادی ڕادەربڕین نەدا و لە بری ئەوە بوار بە ئەنجامدانی توندوتیژی لە بەرامبەر کەسانی بێ گوناحی خاوەن بۆچوونی جیاواز بدات، ئەوا کۆمەکی حکومەتی فیدراڵیان لێدەبڕێت.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی تویتەرەکەی ئەمەی ڕاگەیاند پاش ئەوەی شەوی چوارشەممە سەدان کەس خۆپـیشاندانی ناڕەزایـیان سازکرد لە دژی پانگهێشتکردنی کەسێـکی ڕاست‌ڕەوی لایەنگری سەرۆک ترامپ بۆ زانکۆکەیان.

میلۆ یانـنۆپـۆڵس تەمەن 32 ساڵ لە لایەن کۆماریـیەکانی نێو زانکۆکەوە دەعوەتکرابوو بۆ پـێشکەشکردنی وتارێـک لە زانکۆکەیاندا، ئەمەش ناڕەزایی بەشێـک لە خۆێندکارەکانی لێکەوتەوە کە دەڵێن هانی ڕق و کینە دەدات. خۆپـیشاندەران پەنایان بۆ توندوتیژی برد و کەوتنە بەرد هەڵدان بە ئاڕاستەی شوشەی پەنجەرەی بیناکانی زانکۆکە و ئاگریان لە نزیک دەروازەی زانکۆکە کردووە، پـۆلیسیش لە بەرامبەردا فەرمانی بڵاوەپـێکردنی خۆپیشـاندەرانی دا و زانکۆکەش بەرنامەی دەعوەتی میلۆ یانـنۆپـۆڵسی ڕاگرت.

پـیتەر سیتلەر گوتەبێژی کۆماریـیەکانی نێو زانکۆکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت ئەوان پـشتیوانی لە هەموو تێڕوانینەکانی یانـنۆپـۆڵس ناکەن و تەنها دەیانەوێت ڕاوبۆچوونی پارێزکاری نێو زانکۆ ئەمەریکایـیەکان بخاتە ڕوو.

هەروەها کاربەدەسـتانی زانکۆکەش جەختیان کردەوە کە پشـتیوانی لە بیروبۆچوونەکانی میلۆ یانـنۆپـۆڵس ناکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا پابەندن بە مافی ئازادی ڕادەربڕین لە زانکۆکەدا.

XS
SM
MD
LG