وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن ده‌سـتی به سه‌ردانێـکی پایه‌خدار کرد بۆ وڵاتی بو‌رما و به‌م جۆره ده‌بێت به یه‌که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که له 50 سـاڵی ڕابردوودا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه خانم کلنتن به سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژیدا گه‌یشـته نايابيداوی پایته‌ختی بو‌رما و بڕیاره له‌وێ وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بورمی ثین شین سـازبدات و پاشـان له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری دیموکراسیخواز ئان سـان سو کی کۆبـبێته‌وه. به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی خانم کلنتن له کۆریای باشور بوو و له‌وێوه بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که نیازه‌کانی حکومه‌تی بورمی له ڕووی چاکسـازی سیاسی و ئابوریـیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا باسی له لێـدوانه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا با‌راک ئۆباما کرد که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دابووی سه‌باره‌ت به که‌مێـک له پـێشـڕه‌ویکردن له لایه‌ن حکومه‌تی به ناو مه‌دنی بورمی که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست له پاش نزیکه‌ی 40 سـاڵ له حوکمڕانی له‌شـکری.
به‌ڕێز ئۆباما گوتبووی خانم کلنتن ده‌ڕوانێته ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ چاکسـازی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له بورمادا.