یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا داوایه‌کی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌یان قبوڵکرد که تیایدا داوای دابینکردنی زیاتر له 81 ملیۆن دۆلار کراوه بۆ په‌ره‌پـێدانی جۆره بۆمبێـکی به‌هێز که دانراوه بۆ لێـدانی شوێن و بنکه‌ی هه‌ر دوژمنێـک له قۆڵیـیهکی زۆردا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کۆنگرس له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ندکردووه، واته یه‌ک مانگ پاش ئه‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌زگای فردۆی ژێر زه‌وی، ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته بن شاخێـکی نزیک شـاری قوم. کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری داواکه‌یان به زۆر به‌په‌له ناوبردووه و ده‌ڵێن ئه‌و بڕه پاره‌یه پـێویسته بۆ باشکردنی چه‌ند به‌شێـکی بۆمبه‌که که له میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایـیدا بۆیان ده‌رکه‌وتبوو.
ژماره‌یه‌ک له چاودێران پـێـیانوایه ئه‌م بۆمبه دانراوه بۆ شیانی هه‌ر هێرشێـک بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی ئێران، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ڕاسته‌وخۆ هیچ ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌یان به یه‌که‌وه نهبهسـتۆتهوه.
ئه‌م جۆره چه‌که به فه‌رمی پـێی ده‌گوترێت Massive Ordnance Penetrator ، به‌ڵام به گشتی ناسراوه به "bunker-buster" ، واته وێرانکه‌ری حه‌شارگه‌ی ژێر زه‌وی. بۆمبه‌که زۆر قورسه و کێشی زیاتر له 13 تۆنه و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین فڕۆکه بۆمب هه‌ڵـگری ئه‌مه‌ریکایی ده‌توانێت ته‌نها یه‌ک دانه‌ی لێهه‌ڵبگرێت. ده‌شڵێن وه‌ها دانراوه هه‌تا 60 مه‌تر به‌رد و کۆنکریت بـبڕێت به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه. به‌پـێی ڕۆژنامه‌ی واڵ سـترێت ئه‌و 81 ملیۆن دۆلاره‌ی داواکراوه بۆ زیادکردنی ئه‌و قوڵایـیهیه که بۆمبه‌که ده‌توانێت بیـبڕێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بۆینگ ئه‌م جۆره چه‌که‌یان دروسـتکردووه و هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 20 دانه‌ی لێدروسـتکراوه.
شایه‌نی باسه سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاری سـاڵانه‌ی خۆیدا له مانگی ڕابردوو گوتی ئه‌مه‌ریکا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ئێران بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی. گوتیشی هیچ بژاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌لاوه نانێت.
ئێرانیش به‌رده‌وام نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی نیازی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.