Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە لەندەن دەکات


وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە گەورەترین کاربەدەستی ئەمەریکایی سەردانی باڵیۆزخانەی نوێی وڵاتەکی بکات لە لەندەن، واتە ئەو باڵەخانەیەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ گاڵتەی بە نرخەکەی و شوێنەکەیشی دەهات.

ئەمڕۆ دووشەممە و لە دەستپێکی سەردانە یەک هەفتەییەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە هاوکاتیشە لەگەڵ داخستنی بەشێکی دامەزاروە فێدراڵییەکانی ئەمریکا، ڕیکس تێلەرسن سەردانی باڵیۆزخانەکەی کرد بۆ پیرۆزبایی لە باڵیۆزی ئەمریکا بۆ بەریتانیا.

بەهۆی داخستنی بەشێکی دامەزراوە فێدراڵییەکانی ئەمەریکاوە، ئەو بەرنامەیەی بۆ کۆبوونەوە دانرابوو لەگەڵ کارمەندانی باڵیۆزخانەکەدا هەڵوەشێندرایەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بوو سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند سەردانەکەی مانگی دووی بۆ باڵیۆزخانەکەی لەندەن هەڵوەشاندەوە چونکە باڵەخانەکە بە پارەیەکی زۆر کڕدراوە و هەروەها وەک باسیشی کردووە شوێنی باڵیۆزخانەی پێشوو باشتر بووە وەک لەمەی ئێستا.

ئەو سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا مایەی مشتومڕ بووە لە بەریتانیا و هەندێک لە سیاسییەکانی بەریتانیا گوتوویانە پێویستە نەیەت بۆ وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG