پـۆلیسی نیویۆرک که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه که نیازی هه‌بووه هێرشبکاته سه‌ر پـۆستهخانه و ئۆتۆمبیله‌کانی پـۆلیس و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ شه‌وی یه‌کشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت تاوانبار خوزێ پـیمێنتێڵ که ته‌مه‌نی 27 سـاڵه بیروبۆچوونه‌کانی قاعیده کاری تێـکردووه و به ته‌نها خۆی ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوه و هیچ به‌شێـک نه‌بووه له پـیلانێـکی گه‌وره.
سه‌رۆکی پـۆلیسی شـاره‌که ڕایمۆند کێڵی گوتی گومانباره‌که دهسـتیکردبوو به دروسـتکردنی 3 بۆمبی لولـهیی کاتێـک پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه هێزه‌کانی پـۆلیس ده‌سـتگیریان کرد.
داواکاری گشـتی گوتی خۆزێ ته‌نها نزیکه‌ی کاتژمێرێـکی مابووه له دروسـتکردنی بۆمبه‌کانی ته‌واوبێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن خۆزێ پـیمێنتێڵ له وڵاتی دۆمینیکان له‌دایکبووه، به‌ڵام زۆربه‌ی ژیانی له نیویۆرک به‌سه‌ربردووه و هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایه و بووه به موسڵمان و دوای مه‌لای توندڕه‌و ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی که‌وتبوو، ئه‌وه‌ی له زوویه‌کی ئه‌مسـاڵدا به هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له یه‌مه‌ن کوژرا.
ده‌ڵێن خۆزێ نیازی هه‌بووه ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ" ئوسامه حسێن" له‌سه‌ر ناوی ئوسامه بن لادن و سه‌دام حسێن.