ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا 5 پـیاویان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی پـردێـک له نزیـک شـاری کلیڤلاندی ویلایه‌تی ئۆهایۆ.
ستیفن ئه‌نتۆنی به‌رپـرسی ئۆفیسی ده‌زگای FBI له کلیڤلاند ده‌ڵێت ئه‌و پـێـنج که‌سه شه‌وی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراون پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتیان ناوه به ئامێری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه ساختانه‌ی له لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به FBI وه پـێیان فرۆشـرابوو.
به‌رپـرسه‌که ده‌ڵێت ئه‌و تاوانبارانه هه‌وڵیان دابوو به ڕێـگه‌ی نایاسایی ته‌قه‌مه‌نی بکڕن و هه‌روه‌ها له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه بزانن چۆن بۆمب له که‌ره‌سـته‌ی کیمیاویـیه‌وه دروسـت‌ده‌کرێت. ده‌شڵێت سه‌رئه‌نجام که‌وتوونه‌ته مامڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی نهێنی ده‌زگای FBI وه بۆ کڕینی ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌وانیش که‌ره‌سـته‌یان داونه‌تێ گوایه مادده‌ی C4 ، ئه‌وه‌ی به سووتاندنی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی زۆر به هێزی لێـده‌که‌وێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و 5 تاوانباره که‌سانی گێره‌شێوێنن و هیچ په‌یوه‌ندیـیان به تێرۆری ده‌ره‌کی یان به سـاڵیادی کوشتنه‌که‌ی ئوسامه بن لادنه‌وه نیـیه.