Accessibility links

بلینکن: ڕووسیا دەبێت دەستبەجێ دوو هاووڵاتییە ئەمەریکییە دەستبەسەرکراوەکە ئازاد بکات


State Baker Bust
State Baker Bust

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفونی دەگمەندا داوای لە هاوتا ڕووسییەکەی کردووە دەستبەجێ ڕۆژنامەنووسەکەی ڕۆژنامەی Wall Street ئازاد بکەن کە هەفتەی ڕابردوو دەستبەسەرکرا، هاوکات داواشی کرد پۆڵ ویلانیش ئازاد بکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤدا، بلینکن " نیگەرانی خۆی " دەربڕیوە سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس ئیڤان گێرشکۆڤیچەوە لەلایەن کرێملنەوە بە تۆمەتی سیخوڕی، بلینکن داوای کردووە دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

وەزارەتەکە وتی بلینکن داواشی کردووە دەستبەجێ پۆڵ ویلانیش ئازاد بکرێت کە بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە هەڵە دەستبەسەرکراوە.

ویلان کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئاسایشی میشیگنە، لە مانگی دوانزەی ساڵی 2018 ەوە بە تۆمەتی سیخوڕی لە ڕووسیا زیندانیکراوە، خێزانەکەی ویلان و حکومەتی ئەمەریکا دەڵێن تۆمەتەکان بێ بنەمان. ویلان سزای 16 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی بلینکن و لاڤرۆڤ باسیان لە " گرنگی دروستکردنی ژینگەیەک کردووە کە تیایدا ڕێگە بدات نێردە دیبلۆماتییەکان کاری خۆیان بکەن."

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا کە باڵاترین دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیە و شوێنگرەوەی کەی جی بی سەردەمی سۆڤیەتە، وتی گێرشکۆڤیچ زانیاری لەسەر دامەزراوەیەکی کۆمەڵگەی سەربازیی پیشەسازی کۆکردۆتەوە. کاربەدەستانی ڕووسیا هەفتەی ڕابردوو دەستگیرییان کرد، ئەمەش یەکەمین جارە لە دوای جەنگی ساردەوە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر بکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی لاڤرۆڤ " سەرنجی بلینکنی ڕاکێشاوە بەلای ئەوەدا کە پێویستە ڕێز لە بڕیارەکانی کاربەدەستانی ڕووسیا بگیرێت " سەبارەت بە گێرشکۆڤیچ، کە مۆسکۆ بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک دەڵێت " بە دەستی سوورەوە گیراوە."

ڕۆژنامەی Wall Street Journal تۆمەتەکانی ڕەت کردۆتەوە و داوای ئازادکردنی کردووە. بەرپرسانی ئەمەریکاش داوایان لە ڕووسیا کردووە ئازادی بکەن، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی وت پەیامەکەی بۆ ڕووسیا ئەوەیە " ئازادی بکەن."

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG