Accessibility links

سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئەوروپا بە مەبەستی پتەوکردنی هاوپەیمانی ناتۆ


وەزیری درەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخوازێت هاوبەشییەکانی " لە پێش هەمو شتێک لەگەڵ دۆستانی ناتۆمان" بونیات بنێتەوە، لە کاتێکدا بەڵێنەکانی بەڕێوەبەرایەتی بایدنی بۆ هاوپەیمانان دووپات کردەوە.

بلینکن لە برۆکسل لە پاڵ سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستوڵتنبێرگ بۆ پەیامنێران قسەی کرد پێش ئەو دوو گفتوگۆیەی کەبەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەیەکی وەزاری ناتۆئەنجام درا.

ستوڵتنبێرگ ڕایگەیاند ئەو پێشوازی لە هەنگاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا کردووە و گوتیشی " دەرفەتێکی ناوازە هەیە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی هەردووبەری ئەتلانتیک."

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی وتووێژەکان لەماوەی دوو ڕۆژی وتووێژکردن لە برۆکسل ئەرکی ناتۆیە لە ئەفغانستان، لە کاتێکدا وادەی دیاریکراوی 1 ی پێنج بۆ کشانەوەی تەواوی سەربازەکانی ئەمەریکا بە پێی رێککەوتننامەی ئاشتی کە ساڵی رابردوو لە نێوان تاڵیبانی ئەفغانستان و بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کرا، نزیک دەبێتەوە.

بلینکن گوتی " ئێمە پێکەوە چووین، پێکەوە ڕێکمانخست، و هەروەختێک کاتەکە گونجاوبوو پێکەوە دەردەچین."

ستوڵتنبێرگ گوتی پێشوازی لە هەوڵی ئاشتی دەکات و ، جەختی لەوەکردەوەئەمە " تاکە ڕێڕەوە بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی سیاسی لە ئەفغانستاندا ." بەڵام سەرۆکی ناتۆ گوتیشی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی پێویستە هەموو لایەنەکان بە نیازێکی باش دانوستاندن بکەن ، پێویستە کەمکردنەوەی توندوتیژی هەبێت و تاڵیبانیش دەبێت واز لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریستانی نێودەوڵەتی وەک ئەلقاعیدە بهێنێت.

خشتەی ڕۆژی سێشەممەی بلینکن جگە لە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوی وەزیرانی ناتۆ ، هەروەها دانیشتنی جیا لەگەڵ هاوتاکانی لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیاش ئەنجام دەدات.

سەردانەکەی بلینکن بۆ ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا بڕیاری گەمارۆی هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ هەردوو وڵاتی چین و میمار دەرکرد. سزاکانی وڵاتی میمار بەرپرسانی باڵای کردە ئامانج کە پەیوەندییان بە کودەتا سەربازییەکەی مانگی ڕابردووە هەیە، لە کاتێکدا سزاکانی چین چەند کاربەدەستێکی چینی کردە ئامانج کە تۆمەتبارن بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی کەمینەی ئویغوری موسوڵمان لە پارێزگای شینژانگی چین.

سەبارەت بە سزاکانی چین کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کەنەدا و بەریتانیاش سەپێنران، بلینکن گوتی، ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانانیدا کار دەکات.

بلینکن لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی دووشەممەیدا گوتی " وەڵامێکی یەکگرتووی هەردووبەری ئەتلانتیک ئاماژەیەکی بەهێز بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت کە پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤی جیهانی دەکەن یان دەستدرێژی دەکەنە سەر مافەکانی مرۆڤ، و ئێمە هەنگاوی زیاتر دەنێین بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە هاوبیرەکانمان."

XS
SM
MD
LG