Accessibility links

بلینکن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوروپیەکاندا سەبارەت بە ئۆکرانیا گەیشتە ئەڵمانیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپیەکاندا گەیشتە بەرلین، ئەمەش لە هەوڵێکی دیبلۆماسیدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیا لەسەر ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی چوارشەممە پێشبینی ئەوەی کرد سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن جوڵەیەکی سەربازیی بکات بۆ ناو ئۆکرانیا، بەڵام وتی داگیرکردنی بەرفراوانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە باجێکی گەورەی دەبێت لەسەر ڕوسیا و ئابوورییەکەشی.

بلینکن لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیادا کۆدەبێتەوە و دواتر بەرەو جنێڤ بەڕێدەکەوێت و ڕۆژی هەینی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤدا کۆدەبێتەوە.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی بلینکن لە بەرلین وتارێک سەبارەت بە گرژییەکانی ئەوروپا و مەترسییەکانی پێشکەش دەکات. وتیشی لە وتارەکەدا هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئەوەی قەیرانەکان لەسەر ئۆکرانیا ساتێکی هەستیارن بۆ سەقامگیری جیهان.

بلینکن دەڵێت کردەوەکانی ڕوسیا پرسیار لەسەر ئەوە دروست دەکەن کەی هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتێکی سۆڤیەت دەوەستێت، بەڵام واشتن هێشتا باوەڕی وایە چارەسەری دیبلۆماسی ڕێی تێدەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG