سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت خۆی فه‌رمانی هێرشه‌که‌ی دابوو دژ به ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئۆسامه بن لادن پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا که سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌بوو به‌ڵام له سه‌ره‌نجامدا وه‌کو خۆی گوتی شیانی ئه‌وه زۆر بوو که ئه‌و پیاوه‌ی به دوای دا ده‌گه‌ڕاین ده‌ستمان بکه‌وێت.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتووێژێکدا که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بڵاو کرایه‌وه ڕایگه‌یاند که نیگه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌رکرده له‌شکرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو که هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر ماڵی بن لادن له ئه‌یبت ئابادی پاکستان ئه‌نجام دا. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نزیکه‌ی 40 خوله‌کی پێ چوو.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌رکه‌سێک که پێی وایه ئه‌و ڕێبه‌ری تیرۆرسته شایسته‌ی ئه‌و چاره‌نوسه نه‌بووه پێویسته سه‌ردانی پزشک بکات بۆ چاره سه‌رکردنی مێشکی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه شتێکی ڕوونه که بن لادن به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی هه‌بووه له نێو پاکستان‌دا، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی به داڵده‌دانی ئه‌و تیرۆرسته‌ی له لایه‌ن جهیانه‌وه داوا کرابوو تاوانبار نه‌کرد. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی تا ئێستا ڕوون نییه که ئایه کاربه‌ده‌ستانی پاکستان زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بووه که ئۆسامه بن لادن له نێو پاکستان بووه یان نا.