گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای کوژرانی ئوسامه بن لادن، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده هێشـتا هه‌ر ماون.
تۆم دۆنیڵن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا له به‌رنامه‌ی Meet the Press ی که‌ناڵی NBC گوتی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت وه‌های دابنێت ئه‌لقاعیده به شێویه‌کی سـتراتیژیانه شـکستی پـێهێنراوه. به‌ڵام له‌نابردنی بن لادنی به شتێـکی زۆر گرنگی دانا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه.
تۆم دۆنیڵن گوتیشی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و زانیاریـیانه‌ی له شوێنه‌که‌ی بن لادن له ئه‌بت ئابادی پاکسـتاندا ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیرا هێنده‌ی کتێبخانه‌یه‌کی کۆلێژێـکی بچوک ده‌بێت که ئه‌وه‌ش زۆرترین ژماره‌ی زانیاری نهێنیـیه هه‌تاکو ئێسـتا له‌سه‌ر تێرۆریسـتان کۆبکرێته‌وه.
ئه‌م ڕاوێژکاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت حکومه‌تی پاکسـتان زانیبێتی بن لادن له دوری که‌متر له 60 کیلۆمه‌تر له ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه ده‌ژی. ئه‌و گوتیشی ده‌بێت بن لادن جۆره تۆڕێـکی پشـتیوانکاری له وڵاته‌که‌دا هه‌بووبێت، وه ئه‌وه‌ش پـێویسته لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.