Accessibility links

بایدن دەڵێت ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر هێرشی بکرێتە سەر


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات و لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا دەوەستێت تاوەکو دڵنیا ببێتەوە لەوەی چین نەتوانێت هێز لە تایوان بەکاربهێنێت.

لێدوانەکەی بایدن لەمیانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ ژاپۆن، چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و دەڵێت بابەتی تایوان هەستیارترین و گرنگترین کێشەیە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدادا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر هێرش بکرێتەسەری، بایدن وتی " بەڵێ."

گوتی " ئێمە بەڵێنی ئەوەمان داوە."

بایدن گوتی " ئێمە ڕازی بووین بە سیاسەتی یەک چین. واژۆمان کردووە. بەڵام بیرۆکەی ئەوەی تایوان بە بەکارهێنانی هێز بگیرێت، شتێکی گونجاو نیە."

بایدن گوتیشی پێشبینی دەکات ڕووداوی لەو جۆرە ڕوونەدات یاخود هەوڵی بۆ نەدرێت.

دواتر بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمەریکادا بەرامبەر تایوان نەگۆڕاوە. وەزارەتی دەرەوەی چین وتی ئەمەریکا نابێت بەرگری لە سەربەخۆیی تایوان بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG