هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له حکومه‌تی به‌نگلادیش ده‌کات کۆتایی به ناکۆکیه‌کانی نێو وڵات بهێنێت، وه ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره له به‌رپرسانی به‌نگلادیش ده‌کات.
هێله‌ری کلنتن دوێنێ له ده‌کای پایته‌ختی به‌نگلادیش چاوی به شێخ حه‌سینه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران و دیپو مۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته که‌وت ، واته له یه‌که‌مین رۆژی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌نگلادیش، ئه‌و وڵاته‌ی که زۆرێك له واشنتن به هاوپه‌یمانێکی گرنگی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران ،هیله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌ره‌کێتی به‌نگلادیش و دیموکراتیـیه‌که‌ی سه‌رکه‌تو بن، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که خۆپیشاندانه توندئامێزه‌کانی ئه‌و وڵاته زیانێکی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌ت به هاوڵاتیانی هه‌ره هه‌ژار و بێ پشت‌وپه‌نایی به‌نگلادیشی و هاوکات خانم هێله‌ری داوای له حکومه‌تی ئه‌و وڵاته کرد مه‌سه‌له‌ی دیارنه‌مان و بێسه‌روشوێن بوونی چالاکوانانی ئۆپۆزیسێۆنی وڵات به هێند وه‌ربگرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، رابه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی به‌نگالی ئۆباڵی دیارنه‌مانی ئلیاس عه‌لی که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حکومه‌تی به‌نگلادیش ، ناوبراو له مانگی رابردوودا بێسه‌رو شوێنکرا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له پێناو سه‌ردانه‌که‌ی هێله‌ری کلنتن بۆ به‌نگلادیش ، ئۆپۆزیسیۆنی وڵات مانگرتنی پلانداڕێژراوی خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، به‌نگلادیش له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا گرژی ئاڵۆزی ڕوو له هه‌ڵچوی به خۆوه بینی.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌نگلادیش ، هه‌ردوو وڵات باسیان له زیادکردنی په‌یوه‌ندیـیه ستراتیژیـیه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستێکی نوێ ده‌کرد.