ڕێبه‌رانی هه‌ر یه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا ڕێـکه‌وتنێـکیان ڕاگه‌یاندووه بۆ هێشـتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر خاکی ئوسـترالیا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیری ئوسـترالیا خانم جولیا گیڵه‌رد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کانبێرا له پاش گفتوگۆکانیان ئه‌و ڕێـکه‌تنه‌یان ڕاگه‌یاند.
خانم جولیا گیڵه‌رد گوتی به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت هێزێـک که له 200 هه‌تا 250 سه‌ربازی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا پـێکبهێنرێت له باکوری ئوسترالیا دابنرێن و هه‌ر هه‌موو شه‌ش مانگێـک بگۆڕێن و پاشـان ورده ورده بۆ 2500 سه‌رباز زیادده‌کرێت. گوتیشی ڕێـکه‌وتنه‌که بنکه‌کانی ئوسـترالیا بۆ فڕۆکه‌کانی هێزی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا واڵاده‌کات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ڕێـگه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات کاردانه‌وه‌ی باشتری هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵێـک مه‌سه‌له‌ی مرۆیی و کاره‌سات و هه‌روه‌ها ئاسایشی.