Accessibility links

ئەمەریکا داوا لە ڕوسیا دەکات گرژییەکان لەگەڵ ئۆکرانیادا کەم بکاتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن وتی ئەمەریکا بە تەنها نابێت ئەگەر پێویستی بەوە بێت وەڵامی زیادبوونی هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا بداتەوە لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لوەید ئۆستن لە کۆریای باشوورە و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە، وتی لەکاتێکدا کە گومانی لە وەڵامدانەوەی ئەمەریکا نیە بۆ دوژمنکارییەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا، مۆسکۆ دەبێت بزانێت ئەمەریکا بە تەنها نابێت.

ئۆستن لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆریای باشووردا وتی " هەرچیەک بکەین لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەبێت." هەروەها داواشی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کرد " گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکاتەوە."

ئۆستن وتی " باشترین حاڵەت ئەوەیە داگیرکاری نەبینین." ئاماژەشی بەوەدا " بوونی هێزێکی سەربازیی گەورەی ڕوسیا لەسەر سنوورەکە تەنها بەشێکە لە کێشەکە."

وتی " ئێمە لێدوان دەبیستین کە کێشەیە، گوێمان لێبوو سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی بەڕێوبەرایەتیەکەی."

بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەداوە ڕوسیا لانی کەم 90,000 سەربازی لەسەر سنووری ئۆکرانیا و کرێمیا جێگیرکردووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG