Accessibility links

ئەمەریکا بۆ تورکیا: هێرش مەکەنە سەر عەفرین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد ئەرکی سەربازیی لە ناوچەی عەفرینی سوریا ئەنجام نەدەن و بەردەوام بن لە گرنگی پێدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت کاتێک سەبارەت بە ئامادەبوونی تورکیا بۆ لێدانی عەفرین پرسیاری لێکرا، وتی " داوا لە تورکەکان دەکەین هیچ جۆرە کارێکی لەوشێوەیە نەکەن."

وتیشی " نامانەوێت بکەونە ناو توندوتیژییەوە، دەمانەوێت بەردەوام بن لەسەر گرنگی پێدان بە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش."

دەزگای راگەیاندنی تورکیا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەدا کە سوپای سوریا باری خۆ ئامادەکردن بۆ جەنگی ڕاگەیاندووە لەسەر سنووری سوریا بۆ بەرزترین ئاست.

جێی ئاماژەیە لە کۆمەڵێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە باکووری سوریا خۆپیشاندانێکی زۆر ڕوویداوە وسەرکۆنەی تورکیایان کردووە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG